تووشی چەند رووداوێکی هاتوچۆ بوون

ئەمڕۆ لە هەریر نەهات بووە بۆ گەشتیارانی عەرەب

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەمڕۆ لە هەریر نەهات بووە بۆ گەشتیارانی عەرەب و تووشی چەند رووداوێکی هاتوچۆ بوون.

دوو رووداو لە یەک شوێنی پێچەکانی سپیلک بوونە، دەمەو ئێوارە پاسێکی پڕ لە گەشتیار هەڵدێرا و ئەمشەویش لە هەمان شوێن ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە رێگا لایداوە، راگری تەنیشتی رێگاکە بە فریایان کەوتووە و  لە 32 کەس هەموویان بە ساغی لێی دەرچوونە، بەڵام لە دەشتی هەریر ئۆتۆمبێلێکی تر وەرگەڕاوە کە بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.

مفەوەز دلێر عەلی، رێپێدراوی هێڵکاری لە هاتوچۆی هەریر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هێڵکاریم بۆ سێ رووداوی هاتوچۆ کردووە لە سنوورەکە، کە هەرسێکیان گەشتیاری بە نەتەوە عەرەب بوونە، هۆکاری رووداوەکانیش پابەندنەبوونە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و تیژڕەوی”.

روونیشیکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک مامەجەلکە لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون، ئێوارە پاسێک کە 30 کەسی تێدا بووە لە سپیلک هەڵدێراوە، ئەمشەویش ئۆتۆمبێلێکی تری تایبەت لە هەمان شوێنی پاسەکە هەڵدێراوە، بەڵام بێ زیانی گیانی لێی دەرچوونە و زیانە مادییەکانیش زۆرن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رووداوێکی هاوتوچۆ لە هەریر شەش برینداری لێکەوتەوە

رووداوێکی هاوتوچۆ لە هەریر شەش برینداری لێکەوتەوە

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران رووی...

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران روویاندا