سلێمانى
لەمەودوا لە رۆژەکانى پشوو کارى نۆژەنکردنەوەى لە شەقامەکان دەکرێت
964+
وریا فەتاح
بۆ رێگریکردن لە دروستنەبوونى قەرەباڵغى لە کاتى نۆژەنکردنەوەى شەقامێک، هاتوچۆى سلێمانى پێشنیارى بۆ شارەوانى کردووە کە کارەکانى نۆژەنکردنەوە بخرێتە رۆژانى پشوو یان ئەو رۆژانەى کە قەرەباڵغى و لۆد لەسەر شەقامەکان کەمترە.
بە وتەى عەقیدى هاتوچۆ، بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەرى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى/ رۆژئاوا کە بۆ پەیجى هاتوچۆى سلێمانى قسەى کردووە، شارەوانى سلێمانى رەزامەندى داوە کە نۆژەنکردنەوەکان بخرێتە ئەو رۆژانەى کەپشوون یان هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان کەمە.
داواش دەکات، شۆفێران لەسەرەخۆبن و بەپێى رێنماییەکان شۆفێرى بکەن بەتایبەت لە کاتى گۆڕینى ئاراستەى شەقامەکان.