پاککردنەوەى شوێنێکى لە هەولێر
ژمارەیەک قەلاب
چۆنیان پیسکرد ئاوا پێیان خاوێنکرایەوە
964+
وریا فەتاح
رۆژى پێنجشەممە، ژمارەیەک قەلاب پاشماوەى خانووبەرەیان لە شەقامى کۆڕنیشى هەولێر فڕێدابوو، بەڵام تیمەکانى ژینگە پارێز دواى چاودێرى دەستیان بەسەر قەلابەکانداگرت و وەک سزایەکیش شوێنێکى تریان پێ پاککرایەوە.
ژیار جەلال، بەڕێوەبەرى ژینگە پارێزى هەولێر بە 964ـى وت،”رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، تیمەکانمان چاودێرى چەند قەلابەیەکیان کرد کە بەشێوەیەکى نەشیاو پاشماوەى خانوبەرەیان لە شەقامى کۆڕنیش فڕێدەدا و دواتر دەست بەسەر ئەو قەلابانەدا گیرا”.
وەک باسى دەکات، خاوەنەکانیان بۆ وەرگرتنەوەى سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە، بەڵام وەک سزایەک پاشماوەى مزگەوتى حاجى عەلى شەکریان لە گەڕەکى گەلاوێژ و پاشماوەى گەڕەکى نیشتمانیان پێ پاککرایەوە.
بە وتەى ژیار جەلال، ئەمە سزاى ئەو کارە بووە کە بەشێوەیەکى نایاسایى کردویانە و لە شوێنى رێگەپێنەدراو خاشاکیان فڕێداوە.
داواش دەکات، بۆ ئەوەى بەدووربن لە سزا، دەبێت پاشماوەکانیان لە کانى قڕژاڵە فڕێ بدەن.