به‌ڕازیلییه‌كان واز له ئه‌نچیلۆتی ناهێنن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل هیوای لە دەست نەداوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتیی ئیتالی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید.
ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بێ راهێنه‌ره، دوای ئه‌وه‌ی تێتیی راهێنەری پێشوو له دوای ده‌رچوونی تیپه‌كه‌ی له قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی 2022، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
تۆڕی “ریلێڤۆ”ـی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، فیدراسیۆنی بەڕازیل رەتیکردووەتەوە ئەنچیلۆتی لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەدا مه‌شقی تیپه‌كه‌یان وەربگرێت، بەڵام بۆ هاوینی داهاتوو هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن و هیوایان له ده‌ست نه‌داوه.
“فیدراسیۆنی بەڕازیل ئامادە نییە دەستبەرداری ئەنچیلۆتی بێت، هەربۆیە رامۆن مینێزێسی وەک راهێنەرێکی کاتی دەستنیشان کردووه، چونکە بە دووری نازانن کارلۆ پێش کۆتایی وەرزی ئه‌مساڵ ریال مەدرید جێبهێڵێت” تۆڕی ریلیڤۆ وای بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پێشتر رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندبوو، یانەی ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری خزمەتەکانی ئەنچیلۆتی ببێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌بێت، یان له واده‌ی كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، كه له هاوینی 2024 كۆتایی دێت.