گەرمایە و دەموچاوى فێنک دەکاتەوە
تۆز و خۆڵیش بوونى دەبێت
جارێکى تر پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، لە سبەینێوە پلەکانى گەرما روولە بەرزبوونەوە دەکەن، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ لە ئاسماندا.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بووني تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچەی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەت لە کاتەکانی بەیانیدا.
لەبارەى پلەکانى گەرما، کەشناسى پێشبینى کردووە هاوشێوەى دوێنێ بن کە لە هەولێر بەرزترین پلە دەگاتە 37 پلەى سیلیزى و لە سلێمانى 35 و لە کەرکوک 39 و لە هەلەبجە 36 و دهۆکیش 34.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممەش، کەشناسى پێشبینى کردووە کە پلەکانى گەرما 2 تا 3 پلەى سێلیزى بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز ببنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سێلیزی بۆ رۆژى یەکشەممە:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی