ناوەندێکە لە سلێمانی
میراز فیلمە کۆنەکان یادی بینەرانی دەخاتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
ناوەندێکی هونەری جیاواز لە سلێمانی کراوەتەوە، ناویان ناوە میراز، کار و پیشەیان ئەوەیە، نمایشی تابلۆی هونەرمەندان و فیلمی کۆن بکەن.
تائێستا بینەرەکان بە دڵی خۆیانە، دوو فیلمیان نمایش کردووە، 100 کەس چوون، ماوەیەکی دیکەش تابلۆ دادەنێن بۆ فرۆشتن.
شاد عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری خانەی میراز بە 964 وت، ناوەندەکەیان پێکهاتووە لە هۆڵێکی سینەما و گەلەرییەکی نمایشی تابلۆی هونەرمەندانی کورد و جیهان.
باسی لەوەکرد، لە سینەماکەدا فیلمە هونەرییەکان نمایش دەکرێت، ئەوانەی لە ساڵانی رابردوودا بەرهەمهێنراون و جارێکی دیکە بینەری تایبەتی خۆی هەیە و دەیەوێت بیبینێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی میراز، ئازایانە شاکارە دیارەکانی کۆکردووەتەوە، ئەو ئەوەی خستەڕوو، لە گەلەرییەکەدا تابلۆی شێوەکارانی کورد و جیهانی تیادا کۆکراوەتەوە و لەپاڵ یەکتردا نمایش کراون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا