ئەگەر بەنیازی وزەی خۆرت هەبێت
چۆنییەتی دانانی سیستەمی سۆلەر
964+
محەمەد فاتیح
بۆ ئەو كەسانەی ئارەزوی بەكارهێنانی سیستەمی وزەی خۆر دەكەن، لیژنەی سیستەمی سۆلار لە کارەبای سلێمانی چەندین رێنمایی بڵاوكردەوە بۆ خۆ تۆمار كردن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هەنگاوەکانی تۆمارکردنی سیستمی سۆلەری بڵاوكردەوە كە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینێتەوە:
1. هاوڵاتی بەپێی پێویستیی خۆی سیستمێکی سۆلەر دادەنێت.
2. دوای ئیشپێکردنی سیستمەکە و دڵنیابوون لە گێڕانەوەی کارەبای زیادە بۆ ناو تۆڕی کارەبای نشتیمانی (حکومی).
3. هاوڵاتی لە ناو شاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژھەڵات ئەکات ئەگەر شوێنەکەی ئەکەوێتە رۆژهەڵاتی(جادەی فاملی مۆڵ بۆ جادەی کانی ئاسکان تا مەکتەبی کاژاو) یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی رۆژئاوا دەکات ئەگەر شوێنەکەی ئەکەوێتە رۆژئاوای ئەو جادەیەوە و لە دەرەوەی شاریش دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی سنورەکان بکەن و تۆماری بکەن .
4. پێویستە هاوڵاتی پسووڵەی کارەباکەی بهێنێت لەگەڵ زانیاری پێویست لەسەر سیستمی سۆلەرەکەی (ئەتوانێت لە کۆمپانیای دامەزرێنەری سیستمی سۆلەرەکەی وەربگرێت).
5. هاوڵاتی ئەچێتە لای لیژنەی سۆلەر و زانیارییەکانی لێ وەرئەگیرێت و فۆرمی سۆلەری بۆ تۆمار ئەکرێت لە داتابەیسی سۆلەر و چاپ ئەکرێت.
6. هاوڵاتی (واژۆی خۆيی) و (واژۆی بەشی یاسا) و (لێپرسراوی فرۆشتنی ووزە) و (بەڕێوەبەری دابەشکردن) تەواو ئەکات لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
7. هاوڵاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئەکات (کە ئەکەوێتە خوار سلێمانی پاڵاس) و سێ واژۆی فۆرمەکە لەوێ تەواو ئەکات لە بەشەکانی (ووزە نوێ بووەکان) ، (فرۆشتنی ووزە) ، (پێوەری زیرەک).
8. هاوڵاتی ئەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا و لەوێ دوو کۆپی لە فۆرمەکە ئەگرێتەوە:-
• کۆپیەک بۆ خۆی هەڵدەگرێت
• کۆپیەک لە بەشی ئای تی (واتا بەشی کۆمپیوتەر) دائەنێت
• فۆرمە ئەسلیەکە ئەبات بۆ فرۆشتنی وزە کە لەوێ لە دۆسیەکەیدا هەڵدەگیرێت
بە تەواو کردنی ئەو هەنگاوانە هاوڵاتی ئەم کارانەی بۆ جێبە جێ ئەکرێت:
• ئەو کارەبایەی لەخۆی زیاد ئەبێت و ئەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە رێگەی پێوەری زیرەکەکەیەوە تۆمار کراوە لەسەر پسووڵە بۆی ئەژمار ئەکرێت و لەو بڕە کارەبایە دەرئەکرێت کە سەرفی کردووە و ئەنجامەکەی:-
– ئەگەر موجەب بوو ئەکرێت بە پارە لەسەر پسووڵە
– ئەگەر سالب بوو و قەرزی لەسەر بوو لە قەرزەکەی کەم ئەکاتەوە.
– ئەگەر سالب بوو قەرزی لەسەر نەبوو ئەبێت بە باڵانس لەسەر پسووڵەکەی کۆئەبێتەوە.
• ئەو سنوورەی بۆ ئەمپێری راکێشراو دانراوە لەسەر پێوەری زیرەکەکەی لائەبرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەپێی توانای سۆلەرەکەی کارەبا بگەڕێنێتەوە بۆ تۆڕی کارەبا.
• ئەگەر سیستمی پریپەید بێت ئەکرێتەوە بە پۆستپەی