جگە لە فڕۆکەخانەکانی ئەسفەهان و تەبرێز

گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران بە رووی گەشتیاران دا كرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی لە 13.6.2025 بە هۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل فڕۆكەخانەكانی ئێران داخران، لەئێستادا بە رووی گەشتیاران دا كرایەوە و ئێران گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستپێكردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی فەرمانگەی پەیوەندییە گشتیيەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران خشتەیەك دانراوە بۆ گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی وڵات، جگە لە فڕۆکەخانەکانی ئەسفەهان و تەبریز.”.

دەشڵێت، “گەشتەكان لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی دەستپێدەكات بۆ 6:00ـی ئێوارە و هەروەها رێگە دەدرێت بە گەشتە نێودەوڵەتییەکانیش كە لەو كاتانەدا بەسەر ئاسمانی بەشەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای وڵاتدا تێپەربن”.

ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی دیکەی لە ئێران بۆردومان کرد

ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی دیکەی لە ئێران بۆردومان کرد