سنووری بێجی
تانکەرێکی سووتەمەنی وەرگەڕا و شوفێرەکەی گیانی لەدەست دا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای گشتدی بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین تانکەرێکی پڕ لە سووتەمەنی وەرگەڕا و بەهۆیەوە گڕی گرت و شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ئەسعەد مەجید، شۆفێرێکی بارهەڵگری نزیک لە رووداوەکە، بە 964ـی وت، “بە رێگادا دەڕۆشتین و هەر ئەوەندەمان بینی تانکەرێک لەپێشماندا وەرگەڕاو دەستبەجێ بڵێسەی ئاگری لێ بەرزبووەوە، ویستمان نزیکی بینیەوە تا شۆفێرەکەی رزگار بکەین، بەڵام دەنگێکی بەهێزمان بیست و نەمانتوانی نزیکی تانکەرەکە ببینەوە، بەداخەوە شۆفێرەکە لە نێو تانکەرەکەدا مایەوە و سووتا و گیانی لەدەست دا.
وتیشی، ئێستا خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە،.
ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا ناسنامەی شۆفێرەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئەوەی هەیە بە تانکەرێکی سووتەمەنیەوە لە سەڵاحەدینەوە گەڕاوەتەوە بەرەو موسڵ و لە سنووری قەزای بێجی تووشی رووداوەکە بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا