دواى 12 رۆژ

تەرمى ئەو منداڵەى لەگەڵ باوک و برایەکى خنکا بوو دۆزرایەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا- گۆپتەپە

دواى 12 رۆژ لە خنکانى، ئەمڕۆ تەرمى ئەو منداڵە 5 ساڵانە دۆزرایەوە کە رۆژى 21.6.2025، لەگەڵ باوک و برایەکى لە بۆگد خنکان.

خێزانەکە بە نەتەوە عەرەب بوون و خەڵکى پارێزگاى بەغدا بوون، بۆ گەشت روویان لە سەیرانگاى بۆگد کردبوو، بەڵام باوکێک و دوو کوڕەکەى بەیەکەوە خنکابوون.

دواى دوو رۆژ، تەرمى کوڕێک و باوکەکە دۆزرانەوە، بەڵام تەرمى منداڵە پێنج ساڵانەکەیان دواکەوت بۆ ئەمڕۆ و لەلایەن دوو گەنجى خۆبەخشى سنوورەکە دۆزرایەوە.

گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت،”کەمێک لەمەوبەر تەرمی منداڵی دووەمی ئەو خێزانە بەنەتەوە عەرەبە دۆزرایەوە کە نزیکەى دوو هەفتە لەمەوبەر لە ئاوى زێى بچوک لە بۆگد لەگەڵ برایەکى و باوکى خنکابوو”.

لاى خۆیەوە، شوانە سالار خۆبەخش لە تیمی غەواسی بۆگد بە 964ـى وت،” دوای گەرانێکی زۆر  هەوڵەکانمان بەبێ ئەنجام نەبوو تونایتمان تەرمى منداڵەکە بدۆزینەوە”.

وەک باسى دەکات، ئەوشوێنەى لێى دۆزراوەتەوە نزیکەى دوو کیلۆمەتر خوار شوێنى خنکانەکەى بووە لە پڕۆژەى ئاوى بۆگد.

“بەهۆکارى زۆرى مانەوە لە ئاوەکەدا و لادانى تەرمەکە بۆ لێوارى رووبارەکە، تەرمەکەى شێوابوو و زۆر باش نەدەناسرایەوە”، شوانە سالار واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجانی بۆگد و گۆپتەپە واز لە گەڕان ناهێنن و چیرۆکێکی م...

گەنجانی بۆگد و گۆپتەپە واز لە گەڕان ناهێنن و چیرۆکێکی مرۆڤدۆستی دەنووسنەوە