شارەوانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
سبەی و دوو سبەی شاڕێیەکی سلێمانی قیر دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
بەشێكی شەقامی مەلیک مەحمود کە قیرەکەی تێکچووبوو لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو رۆژ قیر دەکرێت و شارەوانیش بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەن کە رۆژی هەینی و شەممە بەرواری 4 و 5ـێ ئەم مانگە تیمەکانیان هەڵدەستن بە تەواوکردنی کاری قیرتاوکردنی بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
ئەوەشهاتووە، قیرتاوکردنەکە دەکەوێتە نزیک نەخۆشخانەی شار بەردەم بۆڵینگ کە لە رۆژانی ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ کارەکان دواخرا بۆ کاتێکی گونجاو تا نەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ.
هەردوو رۆژەکە کارکردن لە بەیانی زووەوە دەست پێدەکات تاوەکو ئێوارە، هاتوچۆش لەو کاتانەدا دەوێتە سەر شەقامی لاوەکی و خزمەتگوزاری.