قانیعیشی بەدوادادێت

لە سەنتەری قەزای پێنجوێن پەردە لەسەر پەیکەری موفتی پێنجوێنی لابرا

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا لەناو سەنتەری قەزای پێنجوێن پەردە لەسەر پەیکەری موفتی پێنجوێنی ساعیری ناوداری کورد  لابرا و کچەکەشی ئامادەبوو.

چێنەر نزار پەیکەرسازی پەیکەرەکە بە 964ی راگەیاند، بە کەرەستەیەکی وا پەیکەرەکەی دروست کردووە بەرگەی سەرماکەی پێنجوێن بگرێت و دوای گەڕانی بە پێنجوێندا جێگاکەی دیاریکردووە.

وتیشی “موفتی شاعیرێکی دیاری کوردە و ماوەی پێنج مانگ سەرقاڵ بووم تاوەکو  پەیکەرەکەل تەواوکردووە”.

باسی لەوەشکرد، دەیخەینە پلانەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو پەیکەری قانیعی شاعیریش دروست بکەن و لە پێنجوێن دابندرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

موفتی پێنجوێنی دوای 73 ساڵ دەگەڕێتەوە پێنجوێن

موفتی پێنجوێنی دوای 73 ساڵ دەگەڕێتەوە پێنجوێن

فه‌رهاد پیرباڵ و شێركۆ عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر بۆ هه‌و...

فه‌رهاد پیرباڵ و شێركۆ عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر بۆ هه‌وادارانیان قسه‌ ده‌كه‌ن