دەڵێن باشترین "نان"ـى لێ دروستده‌كرێت
لەگەڵ دابەشكردنی بەشەخۆراكی چواره‌م بەشە ئاردی پێنجەمیى ئه‌مساڵیش دەستی پێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەگەڵ دەستكردن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی چوارەمى ئەمساڵ، ده‌ست به دابەشكردنی بەشە ئاردی پێنجەمیش بەسەر هاوڵاتیانداكراوه و وەزارەتی بازرگانی عێراق هاوڵاتیان دڵنیاده‌ىكاته‌وه كه ئارده‌كه‌ى ئه‌مجاره‌یان باشترین نانى لێ دروستده‌كرێت.
موحسین نامس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، کە سه‌ر به وەزارەتی بازرگانی عێراقه، به ماڵپه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى راگه‌یاندووه، حه‌وت ملیۆن فه‌رده ئاردیان بۆ بریکارەکان دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو به‌شی پێنجەمى ئاردى ئه‌مساڵ دابه‌شی بكه‌ن.
وتیشی “دەست بە دابەشكردنی ئارد بەسەر بریكارەكان كراوە و ئاره‌كه‌ش بە كوالێتی بەرز دەگاتە دەستی هاوڵاتیان و دوای تاقیكردنەوە ده‌ركه‌وتووه باشترین نانی لێ دروست ده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنە هاوبەشەکانی پشکنین بەردەوامن لە کارەکانیان بە چاودێریکردنی کارگەکانی کارگەکان و بریکارەکان لە بەغدا و شارەكان، هەروەها سەرپەرشتی دابینکردنی ئارد دەکەن وەک بەشێک لە بابەتی کارتی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان.
پێشتر تیمەکانی پشکنین و کوالیتی 77 سەردانیان بۆ ئاشەكانی هەردوو دیوی کەرخ و روسافە ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا 80 سەرپێچی لەلایەن ئاشەكانەوە دەستنیشان کراوە.
ئاشكراشی كردووە، تیمەکانی پشکنین لەکاتی چاودێریکردن و بەدواداچوون سه‌ردانى 404 بریكاره‌كانى ئاردیان كردووه و 148 سەرپێچییان تۆمارکردووە.