لە بابل

كارگەیەك کرایەوە کە ساڵانە یەک ملیۆن تۆن ئاردی سفر بەرهەمدەهێنێت

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوزەیرانی عێراق كارگەیەكی دروستكردنی ئاردی سفری كردەوە كە دەتوانێت ساڵانە یەك ملیۆن تۆن ئارد بەرهەمبهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارگەکە لە ناحیەی مەدحەتیەی پارێزگای بابل کراوەتەوە و دروستکردنەکەی 11 مانگی خایاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هاوڵاتیانی وڵاتەکە ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن و 700 هەزار تۆن ئاردی سفر بەکاردەهێنن.

پێشتر، حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند،”لەچوارچێوەی سیستمی بەشەخۆراکدا زیاتر لە 300 کارگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئارد هەیە، جگە لە حەوت کارگە، کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی داهاتوودا پلانیان هەیە ژمارەی کارگەی ئاردی سفر بۆ 30 کارگە زیادبکەن، بەوشێوەیەش دەستبەرداری ئاردی هاوردەکراو دەبن.

نیگەرانن لەو بڕە گەنمەی لێیان وەردەگیرێت

نیگەرانن لەو بڕە گەنمەی لێیان وەردەگیرێت