کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
ئەمڕۆ گەرمە و سبەینێ فێنکتر دەبێت
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و بە جۆرێکە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت.
هەرچی سەبارەت بە پلەکانی گەرمایە وا پێشبینی کراوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن لە دوێنێ و بەڵام سبەینێ هەینی تا دوو پلەیەک دادەبەزنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3.7.2025
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 25 )کم/ک .
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنشەممە:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی