لە کەرکوک

ئیتر باج لە خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکان وەرناگیرێت و نرخی ئەمپێری مۆلیدە جێگیر دەبێت

964+

ژێوار خدر

ئیتر لە کەرکوک نرخی مۆلیدە جێگیر دەبێت و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری نابێت لەسەر نرخەکان، چونکە پارێزگاکە لەگەڵ کۆمپانیایەک رێککەوتنیکی کردووە بۆ راگرتنی باج لە مۆلیدە ئەهلییەکان.

پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ـ لقی کەرکوک رێککەوتنێک کرا بۆ راگرتنی وەرگرتنی باج بۆ مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگاکە.

دەشڵێت، ئەم رێککەوتنە لە پێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندی گشتی کراوە، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی سەر خاوەن مۆلیدەکان و هاوڵاتیان.

روونیشیکردووەتەوە، بەهۆی رێککەوتنەکەوە، نرخی ئەمپێری مانگانە جێگیر دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی دابینکردن.

نرخی کارەباى موەلیدە لە کەرکوک هەرزانترینە

نرخی کارەباى موەلیدە لە کەرکوک هەرزانترینە