گومان دەکرێت رفێندرابێت
جوتیارێکی کورد لە پردێ لە دوێنێوە دیار نەماوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
جوتیارێکی کورد لە سنووری گوندی گەڵۆزی سەر بە ناحیەی پردێ بێ سەروشوێنە ، گومان دەکرێت لە لایەن چەکدارانی داعشەوە لەو سنوورە رفێندرابێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە جوتیارێکی کورد بەناوی “ئاری رەمەزان” کە تەمەنی 40 ساڵە لە گوندی گەڵۆزی سەر بە ناحیەی پردێ بێ سەروشوێنە، گومانی ئەوە دەکرێت لە لایەن چەکدارنی داعشەوە رفێندرابێت ، یاخود لە لایەن باندێکەوە رفێندرابێت.
وتیشی، بە پێی قسەی شایەتحاڵ ودانیشتوانی گوندەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێندراوە، دەست بە لێکۆڵینەوەی تەواو کراوە لە بابەتە.
ساڵی رابردوو بەهەمان شێوە جوتیارێکی دیکەی کورد سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوو لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری ناحیەی پردێ لە لایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا پاشان دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە بەرامبەر 80 هەزار دۆلار ئازادکرا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی