لە ماوەیەکی نزیکدا ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێن
ده‌ست به دابه‌شكردنى یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەمدەرامەتان دا دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌ڵێت، ده‌ست به دابه‌شكردنى یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەمدەرامەتاندا ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا ناوى ئه‌و هاوڵاتیانه راده‌گه‌یه‌ندرێت كه فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025 دانا عەبدولکه‌ریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەکۆبوونەوەیەکدا كه نوێنەری کرێنشینان ئاماده‌بوو دەربارەی دوا ھەنگاوەکانی جیاکردنەوەی ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پرکردۆتەوە، قسه‌وباسیان كردووه.
ئاماژەی بەوەکراوه، کە دوابەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکان بەشێوەیەکی شەفاف و بە ئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان لەماوەیەکی نزیکدا ناوەکان رادەگەیەنرێت.
لە رێكه‌وتى 8.8.2023 لە رێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیه‌ندرا و لەماوەی کارابونی فۆرمەکە زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆرمی یەکەکانی کرێنشینان وکەمدەرامەتانیان پرکردەوە.