ڤیدیۆی 964 پێشان دەدات
هاوڵاتییەكی موسڵ ئامادەیە كرێی خانووی هاوڵاتییە لە خانوو دەركراوەكەی خورماتوو بدات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای ئەوەی 964 ڤیدیۆی ئەو هاوڵاتییەی قەزای خورماتووی بڵاوكردەوە، كە بەهۆی نەدانی كرێی چوار مانگ لە خانووەكەی دەركرا، هاوڵاتییەكی بە نەتەوە عەرەبی موسڵ، لە ڤیدیۆیەكی تیكتۆكدا ئامادەیی خۆی دەربڕی كرێی خانووی هاوڵاتییەكەی خورماتوو بدات.
هاوڵاتییەكەی موسڵ، كە لە سۆشیال میدیا ناسراوە، لە ڤیدیۆیەكەیدا دەردەكەوێ و لەسەر مۆبایلەكەی ڤیدیۆیەكی 964 پێشان دەدا و گلەیی لە خەڵكی خورماتوو دەكات، كە بۆچی خێرومەندێكی تێدا نییە هاوكاری ئەو هاوڵاتییە بكات، كە لە خانووەكەی دەركراوە و ماڵ و حاڵەكەی لەسەر شەقام فڕێدراوە.
ئەو هاوڵاتییەی موسڵ دەڵێت، ئەو بارودۆخە بەسەر خۆی هاتووە و ئێستا دڵی بۆ هاوڵاتییە كوردەكەی خورماتوو دەسووتێت و ئامادەیە هاوكاریی تەواوی بكات.