له به‌كره‌جۆوه بۆ قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ
بزنێكی كێوی دواى چاره‌سه‌ركردن گه‌ڕێندرایه‌وه ناو سروشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ده‌ڵێت، بزنێكی كێوی دواى دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستى له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ناو سروشت له قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ.
بزنه كێویه‌كه، تەمەن سێ ساڵه لەلایەن بنکەی بەکرەجۆى پۆلیسی دارستان و ژینگە، لەناو گەڕەکی بەکرەجۆ دەستى به‌سه‌رداگیرابوو، دواتر رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ کرا و دوای شەوێک مانەوە و دڵنیابوون لە تەندروستی، پاشان لە قۆپیەکانی قەرەداغ بە چاودێری مەفرەزەکان دووبارە گەڕێندرایەوە ناو سروشت و ژیانی راستەقینەی خۆی.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـێ وت، دوای ئەوەی بنکەی بەکرەجۆى پۆلیسی دارستان و ژینگە ئاگادار کرایەوە لەوەی کە بزنە کێوییەک بەلەسە بووە و چووەتە سەر بینایەک، تیمێکیان چووە بزنە کێوییەکەی گرتووە و رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغی کردووە.
وتیشی، بزنه كێویەکە بە زەحمەت لەسەر بانی بیانیەکی دوو قات هێنراوەتەوە خوارەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تاوه‌كو ئه‌و بزنه به‌سه‌لامه‌تى گه‌یشتووه‌ته‌وه ناو بزنه كێویه‌كانى ئه‌م سنووره لە رێگەی درۆن و کامێرای PTZ بەووردی چاودێری کراوه.