له شه‌ش بنكه‌ى ئیداره‌كه
كارمه‌ندانى به‌رگرى شارستانى زاخۆ راهێنانیان له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دان ئه‌نجامدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى زاخۆ خه‌ریكی راهێنان بوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئامێری هه‌ناسه‌دان، كه بۆ حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه و رووداوی دیكه به‌كاری بهێنن.
راهێنانه‌كان له شه‌ش بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى ئیداره‌كه به كارمه‌ندانیان كراوه، كه بریتین له بنكه‌كانى زاخۆ، دەرکارێ، رکاڤا نوی، باتێلێ، گەلیێ زاخۆ و پێشابیرێ.
به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى ئامێری هه‌ناسه‌دان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان دابینكرا، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ته‌واوى بنكه‌كانیان دابه‌شكرد و راهێنانى پێویستیشیان به كارمه‌ندان كرد بۆ به‌كارهێنانیان، بۆئه‌وه‌ى باشتر بتوانن سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان بپارێزن.