هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرابوو
له ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى زاخۆ 10 كه‌پر ئاگریان گرت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له سنوورى ئیداره‌ى زاخۆ ئاگر له 10 کەپری گەشتیاری به‌ربوو، تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له شوێنه‌كه‌ن بۆ زانینى هۆكارى رووداوه‌كه.
10 كه‌پره گه‌شتیارییه‌كه لە گوندی گوفکێی سنوورى قه‌زاى باتیفایه و رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش 20 خوله‌ك پێش ئێستا روویداوه.
ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964 وت، هۆکاری روداوی ئاگرەکە دیارنیە به‌ڵام ئاگره‌كان بەبێ زیان کۆنتروڵکراون.
وتیشی “گەشتیار و هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانمان ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه، به‌ڵام تیمه‌كانمان له‌وێ ماون بۆ لێکۆلینەوە لەروداوەکە و زانینى هۆكاره‌كه‌ى”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه به‌رگرى شارستانى زاخۆ ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌مه یەکەم حاڵەتی روداوی ئاگرکەوتنەوەیه كه ئه‌مساڵ لە ناوچه گەشتیارییه‌كانی زاخۆ روویدابێت.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2:01
وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌پره گه‌شتیارییه‌كان له بوتڵێك غازه‌وه دروستبووه.
وتیشی “ئاگرى بوتڵه غازه‌كه زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و یه‌كێك له كه‌پره‌كانى سووتاندووه دواتریش بۆ كه‌پره‌كانى دیكه ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن