بۆ هەمان مانگ لە سلێمانی

مانگى رابردوو گەرمترین مانگى 30 ساڵى رابردوو بووە

964+

وریا فەتاح

بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی لە وێستگەی کەشناسيی سلێمانییەوە بڵاوکراونەتەوە، مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 لە شاری سلێمانی گەرمتر بووە بە بەراورد بە تێکڕای گشتیی پلەکانی گەرما لە 30 ساڵی رابردوودا.

لە ئامارەکاندا روونکراوەتەوە، تێکڕای پلەی گەرما لە مانگی حوزەیرانی 2025 گەیشتووەتە 31 پلەی سیلیزی، کە ئەمەش 0.7 پلە بەرزترە لە تێکڕای گشتیی هەمان مانگ لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا کە 30 پلە بووە.

مانگى 6ـى 2025، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو 19 پلەى سێلیزى بووە، لە کاتێکدا بەرزترین پلەی گەرمی گەیشتووەتە 41 پلەی سیلیزی.

هەرچەندە لە ئامارە نووسراوەکەدا ئاماژە بە 41 پلە کراوە وەک بەرزترین پلە، بەڵام لەسەر هێڵکارییەکەدا دەردەکەوێت کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی تێکڕاى رۆژانە بۆ هەموو مانگەکە 35 پلەى سێلیزى بووە، بەڵام رەنگە لەکاتێکى دیاریکراوى رۆژدا تۆمار کرابێت نەک تەواوى رۆژەکە.

لەگەرماى کەلار خەمى تینوێتیت نەبێت

لەگەرماى کەلار خەمى تینوێتیت نەبێت