کەى چارەسەر دەکرێت؟

رێگایەکى وێران رانیە و سۆران بەیەکترییەوە گرێ دەدات

964+

ئاکام غەفور-سۆران

ئیدارەى راپەڕین و ئیدارەى سۆران دوو ناوچەى گرنگى هەرێمى کوردستانن، بەڵام رێگایەکى وێران بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە، بەرپرسانیش دەڵێت: با حکومەتى هەرێم هەرێم و ناوەند بگەنە چارەسەر ئێمەش رێگەکە چاک دەکەین.

هەرچەندە بە سێ ساڵ، لە سێ بەشی رێگى بالیسان دوو بەشی نۆژەن کرایەوە، بەڵام بەشێکی تر بووە بە دەردە سەری بۆ شۆفێران و پڕە لە چاڵوچۆڵ، شۆفێرانیش نزا دەکەن رێیان لەو رێگەیە نەکەوێت.

له‌ هەریر رێکخستنەوە و  نۆژەنکردنەوە بۆ پەیکه‌ری خان...

له‌ هەریر رێکخستنەوە و  نۆژەنکردنەوە بۆ پەیکه‌ری خانزاد میری سۆران كرا

حەسەن عەلی، هاوڵاتییەکی دۆڵی بالیسانە، بۆ 964 وتی،”ئەوە هەر جادە نییە سەیارەکانمان وێران بوون و بەخۆشمان لە تۆز و خۆڵ خنکاوین، رێگاکە بە جۆرێک وێرانە رۆژانە سێ بۆ چوار ئۆتۆمبێل دەبینم کە لە چاڵەکانی داوە بەهۆیەوە تایەکانی تەقیوەو پەکى کەوتووە”.

لەسەر ئەو پرسە، شاخەوان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان، بە 964ـی وت،”نۆژەنکردنەوەی ئەو بەشەی رێگاکە هەموو رێکارە ئیداریەکان و فەرمانی دارایی تەواو بووە، تەنیا کێشەی نەبوونی پارەی کاشە، هەر کاتێک پارە هەبێت یەکەم کار نۆژەن کردنەوەی ئەم رێگایە”.

بەڕێوەبەرى ناحیە هیچ بەڵێنێک نادات، بەڵام چاوى لەوەیە هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن و پارە لە بەغداوە بێت، تا بتوانن کارکردن لەو رێگایە دەست پێ بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمڕۆ بە رێگاى بالیسان دا مەڕۆن

ئەمڕۆ بە رێگاى بالیسان دا مەڕۆن