بە مووشەک
هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی كەركوک
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
شایەتحاڵێك، كە ماڵی لە نزیك فڕۆكەخانەی كەركوكە، بە 964ی راگەیاند، ئەمشەو بە دوو مووشەك هێرش كرایەسەر فڕۆكەخانەی كەركوک، بەڵام سیستمی بەرگریی فڕۆكەخانە توانی بەرپەرچی هەردوو مووشەك بداتەوە و بیانتەقێنێتەوە.
سەرچاوەیەكی دیكەش لە بنکەی پۆلیسی عروبە بۆ 964 وتی: سێ مووشەک ئاراستە کراون، یەکێک لە فڕۆکەخانە و یەکێک لە گەڕەکی عروبە بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوتووە زیانی گیانی نییە، هێزە ئەمنییەكانیش بەدوای شوێن کەوتنی مووشەكی سێیەمدا دەگەڕێن.
هەر سەبارەت بە مووشەكانەی ئەمشەو ئاراستەی چەند شوێنێكی كەركوك كراون، 964 چەند ڤیدیۆیەكی پێگەیشتووە، كە مووشەك بەر ماڵی هاوڵاتییەك كەوتووە و لە سەقفی ماڵەكەوە هاتووەتە ژوورەوە، هەروەها مووشەكێكی دیكە لە دوورەوە رووناكیی دروست كردووە و وەك ئەوەی ئاگر كەوتبێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا