ئەمشەو كۆبوونەوەكان بەردەوامن

هەواڵی موچەی فەرمانبەران گەیشتە كوێ؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە گوێرەی زانیاریی میدیای نزیك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ لایەنە بەرپرسەكان ئەمشەو بەردەوامە، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن و بەغدا موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بنێرێت.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئەگەر ئەمشەو هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن، سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، بڕیار لەسەر ناردنی موچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی كوردستان دەدات.

هەروەها ئەوەش باس كراوە، كۆبوونەوەی ئەمشەو لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانە لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ، باسی ئەوەش دەكرێت هەرێمی كوردستان رازی بووە نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بكات، بەو مەرجەی بەغدا موچە بنێرێت و رێككەوتن بكەن.

فەرمانبەرانی كوردستان چاوەڕێی موچەی مانگی 5 دەكەن، لە كاتێكدا ئەمڕۆ مانگی شەشیش كۆتایی هات و سبەی پێ دەنێنە مانگی حەوت.

هەروەها هەناردەی نەوتی كوردستان لەوەتەی ئاداری 2023یەوە وەستاوە و بەغدا و هەولێر تا ئێستا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكنەكەوتوون.

لەبارەى موچە؛ بەغدا و هەرێم دەگەن بە رێککەوتن؟

لەبارەى موچە؛ بەغدا و هەرێم دەگەن بە رێککەوتن؟