چەند دیمانێکی سەگی بێلانە لەناو پاڕکەکە... وێنە: سۆشیاڵ میدیای سەرکەپکان نیوز.
شاره‌وانى: چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین
به‌هۆى زۆرى سه‌گى بێلانه هاوڵاتیان ناتوانن بچنه ناو پاركی گشتیى سه‌ركه‌پكان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌ركه‌پكانى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین سه‌گی بێلانه له‌ناو یه‌كێك له پاركه گه‌وره‌كاكانى بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیانیش ناتوانن له‌ناو پاڕكه‌كه بۆ پشوودان سه‌ردانى بكه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌اونیش ده‌ڵێت، به‌م زووانه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین.
له‌ناو سه‌ركه‌پكان چوار پاڕكی بچووك و سێ پاڕكی گه‌وره هه‌یه، ئه‌و پاڕكه‌ى سه‌گه‌كانى لێ بڵاوبووه‌ته‌وه پاڕكی مامى پێده‌ڵێن.
مه‌ولود حه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌ركه‌پكان به 964ـى وت، به‌وه ئاگادارن كه ئه‌و ژماره زۆره‌ى سه‌گى بێلانه له‌ناو ناحیه‌كه‌یان و به‌تایبه‌تیش له‌ناو پاڕكه‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت پلانیان هه‌یه له‌م رۆژانه له‌رێگه‌ى دروستكردنى سیاج و موشه‌به‌ك لێدان چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته بكه‌ن.
وتیشی “چه‌ندین جار هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه‌مان جێبه‌جێ كردووه به‌ڵام دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ته‌وه ناو ناحیه‌كه‌مان”.
به‌هۆى نه‌بوونى شه‌ڵته‌رێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه‌كان، ئه‌و سه‌گانه‌ى له‌و سنووره كۆده‌كرێنه‌وه ته‌نیا له ناوچه‌كان دووریان ده‌خه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌رخسته‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌گه‌كانى ناو ئه‌م پاڕكه كردووه و به‌م زووانه ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌ن.