له 6 مادده‌ى خۆراكى پێكهاتووه
له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنى سه‌به‌ته خۆراكى چواره‌می ئه‌مساڵ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەل و خۆراکی هەولێر رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه بەشە خۆراکێکی نوێ دابەشدەکرێت، كه سه‌به‌ته‌ى چوارەمی بەشە خۆراکی ئه‌مساڵه.
ئاگاداری بریکاران كراوه‌ته‌وه، لە رۆژی سێشەممە 1.7.2025 سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستى بریکاری خۆراک و پێشکەشکردنی پارەی لیستی بریکاری.
بنکەکانی ناوشار بریتین له 201، 202، 203
بەشەخۆراکی سهبهتەی چوارەم كه لەسەر لیستی بریکاری مانگی 6ـى 2025 دابەش دەکرێت، پێکهاتووە لە زیت، شەکر، بـرنج، فاسۆڵیا، ئارینۆك، دۆشاوى ته‌ماته.
ئەو بریکارانەی تا ئێستا ناسنامەی بریکاریان وەرنەگرتووهتەوە پێویسته بڕی 16 هەزار دینار زیاتر داخلی ڤیزەکارت بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریکاری ساڵی 2025 و بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدانیش پێویسته ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی )یان هەبێت.
هەر بریکارێکیش پێشەکی پارە پێشکەش نەکات و لیستی بریکاری نەباتەوە بەشە خۆراکی بۆ ناچێت.