210 ملیار دینارەى تێدەچێت
پرۆژەی رێگای سماقووڵی – گۆمەسپان زۆرى نەماوە
964+
وریا فەتاح
حکومەتى هەرێم، وردەکارى رێگاى نوێى دووسایدى گۆمەسپانى – سماقوڵى بڵاوکردەوە کە 22 کیلۆمەترە و 210 ملیار دینارى تێدەچێت.
کۆتایى ئەمساڵ بەڕووى شۆفێراندا دەکرێتەوە
رێگاکە بە چواردەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دروست دەکرێت، چوارڕیانی گۆمەسپان بە رێگای سماقووڵی دەبەستێتەوە.
وەک ئەوەى حکومەتى هەرێم روونى کردووەتەوە، پڕۆژەکە شەش ژێرپرد و سێ بەرزەپرد و 70 ئاوبەری سندوقیی، لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی رێگا وەک دیواری پاڵپشت و پەرژین و هێماکانی هاتوچۆ لەگەڵ هێڵکاریی رێگا لەخۆ دەگرێت.
گوژمەی پڕۆژەکە 210 ملیار دینارە وە لە کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو دەکرێت؛ بە تەواوبوونی رێگاکە، شۆفێران سوودمەند دەبن و ناوچەکەش دەبێتە شوێنێکی گونجاو بۆ گەشتیاران.