"گوندەکان ئاوەدان دەبنەوە"

دوای 76ساڵ قیر بۆ دوو گوندی شارەزوور دەڕوات

+964

بڕوا مەجید – شارەزوور

لەسەر رێگای  شارەزوور بۆ سەیدسادق دەستکرا بە قیرتاوکردنی رێگای هەردوو گوندی مالوانی رەشید رەمەزان و گودی مالوانی ئیبراهیم کەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕەیانیش دەڵێت، قیرەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ گوندەکەیان.

مێژووی بنیادنانی ئەو دوو گوندە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1949 کە دەکاتە 75 ساڵ پێش ئێستا، دانیشتوانەکانیان لەو ماوەیەدا هەر بە رێگەی قوڕ و خۆڵدا هاتوچۆیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەمە 30.6.2025، ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن بە 964ـی وت، “تا رۆژی پێنجشەممە سەر رێگەی شارەزوور بۆ ناو گوندەکە کە پێنج کیلۆمەتر و نیوە قیرتاو دەکەین و بەشەکەی دیکەی دوابەدوای ئەودەستپێدەکەین.”

گوژمەی یەکەمی قیرەکە 600 ملیۆن دینارە، قیرتاوکردنی ئەم رێگەیە کارئاسانی بۆ چوار گوند و زیاتر لە 100 جوتیاری ناوچەکە دەکات کە زەویەکانیان لەسەرئەم رێگەیەیە، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕەیانیش دەڵێت، ئەوهاوڵاتیانەی پێشتر نەهاتبونەوە بۆ گوندەکانیان، لەئێستاوە لە هەوڵدان بگەڕێنەوە، چونکە رێگاکەیان بۆ خۆشبوە و قیرتاوکردنی رێگاکە هۆکارێکی باشە بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان.

ئومێد سابیر، دانیشتوی گوندی رەشید رەمەزان بە 964ـی وت، “لە ساڵی 1949ـوە گوندەکەمان دروست کراوە، دوای راگواستن و روخاندنی گوندەکان، هاوڵاتیان گوندەکانیان چۆڵکرد، دواتر بەشێکی کەم کە زیاتر لە10  ماڵە لە هاوڵاتیان هاتنەوە گوندەکە و سەرقاڵی جوتیاری و ئاژەڵدارین، قیرکردنی ئەم رێگایە جگە لەوەی سودی بۆ دوو گوندەکە هەیە، کارئاسانیشە بۆ جوتیارانی گوندەکانی کانیکەوە و گوندی حەمەعەزیز.”

پێداچوونەوە: هاوبەش

قیرتاوکردنی 60 مەتری دەخرێتە شەوان و رۆژانی پشوو

قیرتاوکردنی 60 مەتری دەخرێتە شەوان و رۆژانی پشوو