بە دانانی هێما و خێرایی هاتوچۆ لە چەند شەقامێکدا

شارەوانیی کەرکوک جوڵەی هاتوچۆ و شەقامەکانی رێک دەخاتەوە

964+

ژێوار خدر

شارەوانیی کەرکوک بەردەوامە لە رێکخستنی جوڵەی هاتوچۆ لە شارەکەدا و بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانی یەکەی ئەندازەی هاتوچۆی شارەوانی چەند چالاکییەکی مەدانیان ئەنجامدا

شارەوانیی کەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 29.6.2025 تیمەکانی یەکەی ئەندازەی هاتوچۆ چەند کارێکیان ئەنجامداوە، کە پێکهاتوون لە، دانانی هێمای هاتوچۆ بۆ دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقامی فڕۆکەخانە، بۆ پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران و رێکخستنی جوڵەی هاتوچۆ، دانانی جیاکەرەوەی رێنیشادەر لەسەر شەقامی کۆماری، هەروەها دانانی جیاکەرەوە لەسەر شەقامی قودس بۆ داخستنی یەکێک لە سووڕانەوەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی.

دەشڵێت، جگە لەم کارانە 20 جیاکەرەوە لە نزیک نەخۆشخانەی وەتەن داندراون، بۆ رێگریکردن لە وەستانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی هەڕەمەکی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و پەرژینی بەرامبەر دادگا چاککراوەتەوە، بۆ پاراستنی دیمەنی گشتی و سەلامەتیی رێگاکە.

روونیشیکردووەتەوە، شارەوانیی کەرکوک بۆ رێکخستنەوەی شارەکە و ئاسانکردنی جوڵەی هاتوچۆ بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان زیاد کردنی رەوانیی رێگاوبانەکان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە.

شارەوانی کەرکوک هێمای پلاستیکی بۆ شەقامێکی دادەنێت

شارەوانی کەرکوک هێمای پلاستیکی بۆ شەقامێکی دادەنێت