دیمەنی تیمەکە لە کاتی نان خواردن لە سەرانگەکە وێنە: سۆشیاڵ میدیا
خاوەنی سەیرانگەیەک لە گۆپتەپە
هاوکاری ئەو تیمە دەکات کە بەدوای تەرمی منداڵەکەدا دەگەڕێن
964+
ژێوار خدر
کارزان ماجید گەنجێکی گوندی گۆپتەپەیە و خاوەنی سەیرانگەیە، سەیرانگەکەی تەرخان کردووە بۆ ئەو خۆبەخشانەی بەدوای تەرمی ئەو منداڵە عەرەبەدا دەگەڕێن کە نۆ رۆژ لەمەوپێش لەگەڵ باوک و برایەکیدا لە زێی بچوکدا خنکان.
لەو کاتەوەی تیمێکی خۆبەش کە پێکهاتوون لە 25 بۆ 30 گەنجی ناوچەکە و خۆیان تەرخان کردووە بۆ گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکەدا، پاڵپشتی و هاوکاری تیمەکە دەکات بە دابینکردنی شوێن و خواردن و پێداویستی بۆ تیمەکە
کارزان مەجید، خاوەنی سەیرانگەی سۆنیا بە 964ـی وت، مەبەستم لەم کارە تەنیا پاڵپشتی کردن و دەستخۆشیکردنە لەو گەنجانە و تا ئەو کاتەشی تەرمی منداڵەکە دەدۆزرێتەوە بەردەوام دەبم لە هاوکاری کردنیان.
وتیشی، ئەمڕۆ لەسەر ئەرکی خۆمان خواردنی ژەمی نیوەڕۆمان بۆ تیمەکە دابینکردووە، جگە لەوەش رۆژانە لە سەیرانگەکە شوێنمان پێداون بۆ پشوودانیان، هەر کەلوپەلێکیش بۆ گەڕانەکە پێویست بێت ئێمەهاوکاریان دەکەین و رێگەیان دەدەین بەکاری بهێنن.