هەواڵەكان
بەشی سەرەوەی پڕۆژەی تۆفیق وەهبی دەکرێتەوە و 12 گەڕەکی هەولێریش کارەبای 24 کاتژمێریان نییە
+964
ژووری هەواڵ
ئەوانەی لە سلێمانی نیشتەجێن ئەم ماوە بەهۆی پڕۆژەی تۆفیق وەهبی بەگ، زوو زوو لەلای بەنزیخانەی سارا کاتێک شۆفێرییان کردوە تووشی لادانی کاتی بوون، خەمتان نەبێ بە قسەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بێت، دوو رۆژی تر ناخایەنێ بەشی سەرەوەی شەقامەکە دەکرێتەوە.
دوو رۆژی داهاتوو قەرەباڵغی 60 مەتری سلێمانی نامێنێت
لە هەولێری پایتەخت، تەنیا 12 گەڕەک ماون کارەبای 24 کاتژمێریان پێ بگات، سۆزان عەلی، لە پڕۆژی رووناکی بە 964ـی وت، زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر کارەبای 24 کاتژمێریان پێگەیشتووە و تەنیا چەند گەڕەکێک ماون، لەوانەش، فەرمانبەران، بنەسڵاوە، هەولێری نوێ، حەسارۆک، هیوا سیتی، فلۆریا سیتی، نەورۆز سیتی، ئاشتی، هیران سیتی، قەرەبوو، دارەتوو و گەڕەکی زەیتوونە.
لە هەولێر 12 گەڕەک ماون کارەبای 24 کاتژمێریان پێبگات
دوای پێنج رۆژ لە سوتانی شاخی بەمۆ، ئەمڕۆ راگەیەندرا کە ئاگرەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە، دڵشاد محەمەد، ئیشکگر لە بنکەی ئاگرکوژێنەوەی بەمۆ بە 964ـی وت، بەهۆی ئاگرەکەوە، زیاتر لە دوو ھەزار دۆنم زەوی لە شاخەکە سووتاوە و زیانێکی زۆریش بە دارە سروشتییەکانی ناوچەکە گەیشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین زیندەوەر و باڵندە لەناو ئاگرەکەدا سووتاون.
دوای پێنج رۆژ ئاگرەکەی شاخی بەمۆ کۆنتڕۆڵکرا
بێ ئاوی لە روخسای بەنداوی حەمرین بەدیار کەوت، ئەو بەنداوە کە پشکی شێری ئاوەکەی لەسەر رووباری سیروانەوە پێ دەگات، بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوەکەی دابەزیوە، ئەوە وای کردووە جوتیار و ئاژەڵدارانی ناوچەکە نیگەران بن.