بازنەی مەلیک مەحمود لە پردی کۆبانێ وە - وێنە: ئەرشیف
کۆڵان یان شەقامی لاوەکی بەکاربهێنن
ئەمڕۆ لە سلێمانی؛ گاردن سیتی بۆ پردی کۆبانێ قیر دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی سلێمانی مەبەستیەتی شۆفێران ئاگاداربکات، ئەمڕۆ یەکشەممە تیمە خزمەتگوزارییەکان لەسەر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ئاڕاسته‌ی گاردن ستی تاوه‌كو سه‌ر پردی كۆبانێ بەربەست دەکەن.
ئەوەش به‌هۆی قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه کە چاڵ و چۆڵ و رەگلە زۆر بووە.
لەو ئاگادارییەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی کە 964 بینویەتی ئەوە باسکراوە، هاتوچۆی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ئاڕاسته‌ی گاردن ستی تاوه‌كو سه‌ر پردی كۆبانێ، ئەمڕۆ یەکشەممە 29.6.2025 به‌هۆی قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه به‌ربه‌ست ده‌كرێت.
بۆیه داوای له شۆفێران کردووە، شه‌قامه خزمه‌تگوزارییه‌كان و شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی ناو گه‌ڕه‌كی كوردسات به‌كاربهێنن، کە لە تەنیشت شەقامە گشتییەکەیە.