دیمەنی بەشێکی رێگاکەی کۆیە بۆ تەقتەق ... وێنە؛ ئاری سابیر.
بێستانه بۆ هه‌یبه‌ت سوڵتانیش قیڕتاو ده‌كرێت
رێگا ماندووه‌كه‌ى نێوان كۆیه و ته‌قته‌ق نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی رێگاسازى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبان ده‌ست به جێبه‌جێكردنيان ده‌كرێت كه بریتیه له قیڕتاوكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كى.
بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ هه‌رسێ پڕۆژه‌كه دابینكراوه.
كۆسار حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى چاكکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە به 964ـى رایگەیاند، پڕۆژه‌كان بریتین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگای کۆیە بۆ تەقتەق، قیڕتاوكردنه‌وه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى بێستانه بۆ هەیبه‌ت سوڵتان و چاككردنه‌وه‌ى به‌شێكى رێگاى هه‌ولێر كۆیه كه چاڵ و چۆڵى تێكه‌وتووه”.
وتیشی “رێگاكه‌ى ته‌قته‌ق بەشێکی زۆری قیڕە کۆنەکەى هەڵدەگیرێت و قیڕی تازە دەکرێت كه نزویكه‌ى حه‌وت كیلۆمه‌تر و ئه‌وه‌ى هه‌یبت سوڵتانیش شه‌ش كیلۆمه‌تره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كان راسپارده‌ى كۆمپانیا كراون و ئه‌وه ماوه كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت بكات و ده‌ست به جێبه‌جێ كردنیان بكرێت.