99 حاڵەتى توندوتیژى ئەلیکترۆنى

زیاتر لە 13 هەزار سکاڵاى توندوتیژى خێزانى تۆمارکراون

964+

ژووری هەواڵ

لە ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 13 هەزار سکاڵاى توندوتیژى خێزانى لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ئەمە بەگوێرەی ئامارێکی نوێی رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان.

ئەمڕۆ شەممە 28.6.2025، رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان، بە هاوکاریی رێکخراوى نێدى ئەمریکى، ئامارى توندوتیژى و سکاڵاى کێشە خێزانییەکانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵى 2024ـدا 13 هەزار و 17 سکاڵا تۆمارکراون.

نوێنەرى رێکخراوەکە، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا وتی، “99 حاڵەتى توندوتیژی لەرێگەى ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تۆمارکراون، 70حاڵەتى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش تۆمارکراوە و 57 کەسیش هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەو ڤیدیۆیان لێکراوە”.

هەر بەپێی راپۆرتێکی بنکۆڵکاری مەیدانی رێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان، لە ساڵی 2023ـدا 13 هەزار و 489 سکاڵا تۆمارکراوە و سێ هەزار و 786 سکاڵایان لە پارێزگای هەولێر و سێ هەزار و 611 سکاڵایان لە پارێزگای دهۆک و سێ هەزار و 418 سکاڵایان لە سلێمانی و دوو هەزار و 476 سکاڵاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان، راپەڕین، زاخۆ و سۆران بووە.

وەزارەتى پلاندانان: 12 هەزار ئامێری سەرژمێریمان داوەتە ...

وەزارەتى پلاندانان: 12 هەزار ئامێری سەرژمێریمان داوەتە ئوردن