تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆى کۆیە.
لە زانکۆکاکى کوردستان
نزیکەى 8 هەزار خوازیار تاقیکردنەوەى خولەکانى زمانى ئینگلیزى دەکەن
964+
وریا فەتاح
بەبەشداری حەوت هەزار و 813 خوازیار، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە 28.6.2025، بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، 7813 خوازیار لە 14 سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی کوردستان، تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانی ئینگلیزی دەستیپێکرد.
وەک ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاوى کردووەتەوە، تاقیکردنەوەکە تا 4.7.2025، بەیانیان و ئێواران بەردەوام دەبێت.
بەشداربووى تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دابەشکراون:
960 بەشداربوو لە ئاستی Beginner.
1950 بەشداربوو لە ئاستى Elementary.
3718 بەشداربوو لە ئاستی Intermediate
1455 بەشداربوو لە ئاستى Advanced.
“ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانى ئینگلیزی برییتییە لە هەڵسەنگاندنى بەشداربووان لە دواى بەشداریکردنیان لە ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە”، وەزارەتى خوێندنى باڵا وا دەڵێت.