جلى بوکەخان چەندى تێچووە؟

ملیۆنان دۆلار؛ وردەکاریی ئاهەنگی هاوسەرگیریی جێف بێزۆس

964+

وریا فەتاح

دوای چەندین رۆژ لە ئامادەکاری و چاوەڕوانی، جێف بێزۆس، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن و لۆرین سانشێزی دەستگیرانی، دوێنێ هەینی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان لە شاری ڤێنیسیای ئیتاڵیا ساز کرد.

56 ملیۆن دۆلارى تێچووە

ئاهەنگەکە لە دوورگەیەکی تایبەت و لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنی توند و بە ئامادەبوونی نزیکەی 200 کەسایەتی بەناوبانگ بەڕێوەچوو.

ئاهەنگی سەرەکی لە دوورگەی مێژوویی و دوورەدەستی سان جۆرجیۆ ماجۆرێ بەڕێوەچوو. میوانەکان کە ژمارەیان دەگەیشتە 200 کەس، بە بەلەمی تایبەت گواسترانەوە بۆ دوورگەکە و داوایان لێکرابوو هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا بڵاونەکەنەوە.

بەگوێرەی لێدوانى وتەبێژی شارەوانیی ڤێنسیا، ئاهەنگەکە تەنیا سیمبولی بووە و هاوسەرگیرییەکە بە شێوەیەکی یاسایی لە ئیتاڵیا تۆمار نەکراوە.

جلوبەرگی بووک چ مارگەیەکە و نرخەکەى چەندە؟

کراسى بوکێنى بە دیزاینێکی تایبەتی دۆلچێ ئاند گابانا (Dolce & Gabbana)  بوو کە ماوەی ساڵ و نیوێک کاری تێدا کرابوو.

جگە لەمە دوو کراسى دیکەى کردووە کە یەکێکیان بۆ خوانێکی ئێوارە و ئەوی دیکەیان کراسێکی کورتی جۆرى ئۆسکار دێ لا رێنتا بوو کە بە 175 هەزار کریستاڵ رازێنرابووەوە.

جا ئەمە خەونە خۆشەکەبوو، هەربۆیە دواى ئاهەنگەکە یەکسەر بوکەخان،  ناوی خۆی لە ئینستاگرام گۆڕی بۆ “لۆرین سانشێز بێزۆس”.

لەو ئاهەنگەدا ژمارەیەکى زۆر خواپێدا و دەوڵەمەند و هونەرمەند و کەسایەتى ئامادەیى بوون، بەشێوەیەک ئاهەنگەکە تەواو دەوڵەمەندانە و شاهانە بوو، جلوبەرگەکانیان و ئێکسسوارات و وردەواڵەى میوانان باى ملیۆنان دۆلار بوو.

دیارترین میوانەکان ئەمانە بوون:

خێزانی کارداشیان-جێنەر (کیم، کلۆی، کریس، کایلی، کێنداڵ)
بیڵ گەیتس
ئۆپرا وینفری
ئەشەر (گۆرانیبێژ)
تۆم برەیدی
ئیڤانکا ترەمپ و جارید کوشنەرى هاوسەرى
کارلی کلۆس (نمایشکار)
ئۆرلاندۆ بلووم (ئەکتەر)
لیۆناردۆ دیکاپریۆى بەناوبانگ
کۆبوونەوەى ئەم هەموو خەڵکە دەوڵەمەند و ملیاردێرە و ئەو هەموو خەرجى ئیسرافەى زۆرەى کردیان،  ئەوەندەى بەڵگەی خۆشەویستی ئەو دوو هاوسەرە بوون، ئەوەندەش بەڵگەی سامانە نائاساییەکەیان بوو.

کاریگەریی ئابووری:

وەک ئەوەى باس دەکرێت، ئاهەنگەکە 56 ملیۆن دۆلارى تێچووە، پێشتریش گەشتوگوزاری ڤێنسیا پێشبینی کردبوو کە ئاهەنگەکە لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی 68%ی داهاتی ساڵانەی گەشتیاریی شارەکە پێکبهێنێت.

جێف بێزۆس، لە ئێستا سامانەکەى 231.4 ملیار دۆلارە و لە ریزبەندییەکەدا چوارەم دەوڵەمەندترین کەسایەتى جیهانە، چى تێدەچێت ئەگەر 56 ملیۆن دۆلار بۆ ئاهەنگەکەى خەرج بکات!.

خاڵ و خوارزایەک لەیەک رۆژدا ئاهەنگى هاوسەرگیرى ئەنجام ...

خاڵ و خوارزایەک لەیەک رۆژدا ئاهەنگى هاوسەرگیرى ئەنجام دەدەن