سوریا

هێزە ئەمنیيەكان هەڵیانكوتایەسەر ماڵی رۆژنامەنووسێكی كورد و دەستگیریان كرد

964+

محەمەد فاتیح

بەبێ‌ ئەوەی هۆكارەكەی بزانرێت، هێزە ئەمنییەكانی سوریا رۆژنامەنووسێكی كوردیان دەستگیر كردووە و چارەنووسیشی نادياره.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە هێزەكانی سەر بە دەزگای ئەمنی گشتی، هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵی رۆژنامەنووسی كورد حەسەن زازا و بە شێوەیەكی دوژمنكارانە دەستبەسەریان كردووە و بۆ شوێنێكی نادیاریان بردووە.

لەلایەن خۆیەوە یەکێتیی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) لە سوریا وتى، “هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی کاتیی سوریا، حەسەن زازا، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی یەکێتییەکە و نوێنەری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی راگەیاندنی عەرەبی سووریايان دەستبەسەر کردووە”.

دەشڵێن، “مامۆستا و رۆژنامەنووس حەسەن زازا لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە”.

لە عێراقەوە بۆ سوریا؛ هەزار و 500 کورسی خوێندن بە خۆڕایی ...

لە عێراقەوە بۆ سوریا؛ هەزار و 500 کورسی خوێندن بە خۆڕایی دابینکرا