حەزناکا بچینە تەفاسیڵەوە لەگەڵی
تڵپە تەماتەکەی ئارام شەیدا مورادیفی نییە
964+
بڵند عەلی- بەریتانیا
ئارام شەیدا هەر بە وردی دانیشتنەکانی بردووەتە بەریتانیا، بۆ قاوەڵتیش نەچووە دایکوتیوە و جارێ نیازی هاتنەوەی نییە، هەرچی هێنامان و بردیشمان نەچووە تەفاسیلەوە.
ماوەیەکە ئارام شەیدا نیشتمانی جێهێشتووە و چووەتە بەریتانیا وەک باسی دەکات تووشی هەندێک کێشە بووە و ئەوەش هۆکارەکەیە، پەیامنێری 964 لە بەریتانیا گەیشتەلای و پێکەوە دەمەتەقێیەکی خۆشیان کرد، پێی وتین مەچنە تەفاسیلەوە هاتوومەتە بەریتانیا دامکوتیوە و جارێ ناڕۆمەوە، ئەوەشی لەسەرم بڵاوبووەتەوە گوایە بزنس دەکەم بەخوا راست نییە.
وازمان لە ئارام نەهێنا تا تڵپە تەماتەکەی بۆ وتین، دەشڵێت، ئەو گۆرانیەی من مورادیفی نییە، هەم خۆشەویستیە هەم کۆمیدیە و خۆشکراوە مەوزوعەکە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح