دەبێت پارە بدەیت
بە فەرمی گۆڕانكاری لە كارتی خۆراكى ئەلیكترۆنی دەستیپێكرد
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەسەر كارتی خۆراكى ئەلیكترۆنی ئەنجام دا و ئاشكرای كرد كە دەست دەكەن بە قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە، رسوماتیان خستەسەر كارتی خۆراك.
پڕۆژەی كارتی خۆراكى ئەلیكترۆنی بڵاویكردەوە بۆ خزمەتگوزارییەكانی بەشەخۆراك دەبێت لە رێگەی كارتی (ماستەر كارد) پارە بدرێت.
وتیشی، “بۆ خزمەتگوزاری زیادكردن و گواستنەوە و جیاكردنەوە و داواكردنی بلۆككردن و لابردنی بلۆك بۆ هەر نەفەرێك دەبێت 10.000 دینار بدرێت وەك رسومات”.
“نرخی بەشەخۆراكیش بۆ هەر نەفەرێك تەنها 500 دینارە”.