کورت و پوخت

رووداوەکانی شەوی رابردوو لە 964

964+

پەری ساڵح

دەزانین شەوانی کۆتایی هەفتە پشوودەدەن و ئاگاداری رووداوەکان نین، هیچتان لە کیس نەچووە 964 بە پوختی تەواوی رووداوەکانی شەوی رابردووتان پێدەڵێت:

📌لای خۆمان شەوێکی ئارام و بێدەنگ تێپەڕی.

📌دوای وەستانی شەڕەکەی ئیسرائیل و ئێران، بەپێی داتاکانی فلایت رادار ئێستا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا دەڕۆن، دوێنێ ئێوارەش یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە دەستیپێکردەوە.

📌ترەمپ: لەگەڵ چین رێککەوتین و گرێبەستمان واژۆکرد، پێشبینیش دەکەین بەمنزیکانە لەگەڵ هیندستان رێبکەوین، ئێمە کاردەکەین بۆ ئەمریکایەکی بەهێز و پاراستنی ئاسایشی سنورەکان .

📌عەباس عەرەقچی، پاش 12 رۆژ لە شەڕ دواجار رایگەیاند: شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانێکی گەورە و بەرچاویان بەرکەوتووە.

📌وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئێمە ویستمان خامنەیی بکوژین، بەڵام دەرفەتی ئەوە نەبوو نەمانتوانی.

📌وتەبێژی کۆشکی سپی: لێدانەکانی ئەمریکا هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی جیهان راگرت، چیتر ئێران توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نەماوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر رێگای ئاشتیە.

📌ئاکسیۆس لە زاری سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیلەوە بە پشت بەستن بە راپۆرتە هەواڵگریە هەستیارەکان ئاشکرای دەکات، کە کۆگای یۆرانیۆمی پینتێنراوی ئێران بە تونێلەکانی ژێر زەوی لە دامەزراوەکانیی فۆردۆ و ئەسفەهان گواستراوەتەوە بە ئامانجی پاراستنی.

📌چارەنووسی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بووەتە جێگەی نیگەرانی جیهان دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە کاربەدەستانی ئەمریکی، ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی تا ئێستا ئەمریکا سەبارەت بە عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە کۆکراونەتەوە، دژ بەیەک دەردەکەون.

📌بەرپرسانی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان راگەیاندووە، بەشێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی نەتەنز کە پێدەچێت یۆرانیۆمی پیتێنراوی تێدا هەڵگیرابێت، لە هێرشەکانی ئەمریکا یان ئیسرائیلدا زیانیان بەرکەوتووە بەڵام بە تەواوی لەناونەچوون.

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند