دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
لەگەڵ هیندیش رێکەوتنیان دەبێت
سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنی لەگەڵ چین راگەیاند
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رێككەوتنێكی فراوانیان لەگەڵ چین كردووە، خەریكن لەگەڵ هیندیش رێككەوتنێكی دیكە واژۆ دەكەن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا رێککەوتنێکی لەگەڵ چین واژۆ کردووە کە پەیوەندی بە بازرگانییەوە هەیە، بەڵام وردەكارییەكەی باس نەكرد
ئەو لێدوانەی ترەمپ لە میانی لێدوانەکانیدا بوو لە بۆنەیەکی کۆشکی سپیدا کە ئامانج لێی پەرەپێدانی پڕۆژە یاسای خەرجییەکانی حکومەت بوو کە دەیەوێت کۆنگرێس تا پشووی چواری تەمموز پەسەندی بکات.
دۆناڵدۆ ترەمپ لە وتەیەكدا ئەمڕۆ رایگەیاند، لەگەڵ چین رێككەوتنیان كردووە، كاری باشیان كردووە لە بارەی ئاسایشی سنوور و هیچ كۆچبەرێكی نایاسایی لە مانگی رابردوو نەچووەتە ناو وڵاتەكەیان.
وتیشی، “بەهەزاران كۆچبەری نایاسایی لە وڵاتەكەمان دەردەكەین”.