ئەوەی خۆی تۆمار نەكات بێ بەش دەبێت

دواوادە بۆ پڕكردنەوەی كارتی خۆراک دیاری كرا

964+

محەمەد فاتیح

لە هەرێمی كوردستان پڕۆسەی نوێكردنەوەی كارتی خۆراک بە شێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێت و هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت، ئەگەر تازەی نەكەنەوە لە بەشەخۆراكی مانگانە بێبەش دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسولەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، “ئەگەر دەتانەوێت بێبەش نەبن لە بەشەخۆراكی مانگانە پەلە بکەن لەخۆتۆمارکردنتان لە پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک، دوايين وادەش رێکەوتی 5.7.2025ـه بۆ ئەم پڕۆسەیە”.

داواشی لە هاونیشتمانیان كرد، ئەگەر خانەوادەیەک دەناسن کەسانی پیرو پەککەوتە و نەخۆشیان هەیە و نەشارەزان لە پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک، تکایە وەک ئەرکێکی مرۆڤدۆستانە با ئاگاداریان بکەنەوە و سەردانیان بکەن و ناویان لە پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسولەی خۆراک داخڵ بکەن، ئەمەش ئەرکێکی نیشتمانییە و جێگەی دەستخۆشییە بۆ ئەو کەسەی بەم کارە هەڵدەستن.