پسپۆڕێكی پاشماوه جه‌نگییه‌كان له پۆدكاستى "قسه‌وباس"
“نه‌كه‌ن له‌و شوێنانه نزیك ببنه‌وه كه درۆن و موشه‌كى لێ ده‌كه‌وێته خواره‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پسپۆڕێكى تایبه‌ت به كاروبارى پاشماوه جه‌نگییه‌كان، رێنمایی هاوڵاتیان و گوندنشیان ده‌كات، به‌هیچ شێویه‌ه‌ك له‌و شوێنانه نزیك نه‌بنه‌وه كه درۆن یاخود موشه‌ك و ته‌نى نامۆى جه‌نگی لێ ده‌كه‌وێته خواره‌وه، چونكه ده‌ڵێت “مه‌ترسیداره”.
موخلیس شه‌ریف سۆفی، به‌ڕێوه‌به‌رى چالاكییه‌كان و كاروبارى پاشماوه جه‌نگییه‌كان له ده‌زگاى مینى هه‌رێمى كوردستان له پۆدكاستى “قسه‌وباس”ـى 964، ئه‌و مه‌ترسیانه روونده‌كاته‌وه كه له‌كاتى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى درۆن و پاشماوه جه‌نگییه‌كان له‌و شوێنانه‌ن له‌سه‌ر گیانى هاوڵاتیان و ژینگه‌ى ئه‌و شوێنه دروست ده‌بێت.
ده‌شڵێت “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیان نابێت له‌و شوێنانه نزیك ببنه‌وه چونكه مه‌ترسی جۆراوجۆرى هه‌یه و ئه‌وه كارى ئێمه‌یه وه‌ك پسپۆڕ چاره‌سه‌رى ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ن”.