کۆمار دەنگە رەسەنەکە
لە رۆژهەڵات درەختی هونەر بەردەوام چرۆ دەکات
964+
شۆڕش قادری
هەر لە کۆنەوە رۆژهەڵاتییەکان بە دەنگخۆشی بەناوبانگن و ئێستاش هەر شار و شارۆچکە و گوندێکی ئەو بەشەی کوردستان بگەڕێی، گوێت بەر دەنگێکی رەسەن دەکەوێت کە دڵ و رۆح ئارام دەکاتەوە.
نێردراوی 964 چووەتە شاری بۆکان کە هەمیشە کانگای هونەر و ئاوازی کوردی بووە، لەوێ چەندین فێرگەی مۆسیقا و گۆرانی بۆ راهێنان و دۆزینەوەی منداڵە بەهرەمەندەکان خزمەت دەکەن و لە یەکێک لەوانە، مێردمنداڵێکی تازەپێگەیشتوو بەناوی کۆمار بە دەنگە خۆشەکەی هەموان سەرسام دەکات.
کۆمار دیوازی وەک خۆی دەڵێت، سەرەتا بۆ فێربوونی مۆسیقا و ژەنینی ئامێری ساز چووەتە فێرگە، بەڵام کە گوێیان لە دەنگە خۆشەکەی بووە، مامۆستاکەی هانیداوە گۆرانی بڵێت و خۆی لە گۆرانی وتندا بینیوەتەوە.