دیمەنی کۆتایی هاتنی فێستڤاڵەکەی خانمانی شاعیر لە ئیدارەی راپەڕین... وێنە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیری و هونه‌ری راپەڕین.
دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو
ئیداره‌ى راپه‌ڕین نزیكه‌ى 20 خانمه شاعیرى كۆكرده‌وه و فێستفاڵى بۆ كردن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیری و هونه‌ر نزیكه‌ى 20 خانمه شاعیری له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان كۆكرده‌وه و فێستڤاڵێكى شیعرى بۆ ئه‌نجام دان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه گوایه باس له‌وه كراوه فێستڤاڵه‌كه‌ى خانمان به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
فێستڤاڵه‌كه له‌ژێر دروشمى “شیعر ژیانه ئه‌ده‌ب سه‌رچاوه‌ى داهێنانه” دوێنێ ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی هات.
هیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به 964ـى وت، 17 خانمى شاعیر له سلێمانى، هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركوك، كۆیه، قه‌ڵادزێ و رانیه و خانمانی رۆژهه‌ڵاتیش به‌شداریان تێدا كردبوو.
وتیشی “پلانمان ئه‌وه‌یه وه‌كو نه‌ریت ساڵانه ئه‌م جۆره فێستڤاڵانه بۆ گرنگیدان به توانا و به‌هره‌ى خانمان به‌رده‌وامی پێبده‌ین”.
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه هیچ هه‌واڵێك هه‌بوبێت فێستڤاڵه‌كه دوابخات یاخود له ئیداره‌ى راپه‌ڕین نه‌كرێت و دووپاتیشی كرده‌وه بۆ ساڵانى داهاتوو ژماره‌ى خانمه به‌شداربووه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن.