بەهۆی پشووی فەرمییەوە

سبەی هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەولێر ئەنجام نادرێت سەردانیان مەکەن

964+

ژێوار خدر

ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر بۆ بەیانی حیجزی ئەلیکترۆنیت کردووە، وازی لێبێنە تا رۆژی یەکشەممە، چونکە سبەی دەوامیان نییە و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن تا هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە.

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەوانەی نۆرەی ئەلیکترۆنییان گرتووە بۆ بەیانی پێنجشەممە 26.6.2025، نۆرەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ رۆژی یەکشەممە 29.6.2025.

دەشڵێت، گۆڕانکاری و گواستنەوەی مامەڵەکان بۆ رۆژی یەکشەممە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارەی کە بەیانی پێنجشەممە پشووە و دەوام ناکرێت.

كارتی سەرجەم فەرمانگەكانی هەولێر و سۆران هاتووەتەوە

كارتی سەرجەم فەرمانگەكانی هەولێر و سۆران هاتووەتەوە