مێردمنداڵێک دوای وەرگرتنەوەی نمرەی تاقیکردنەوەکان نەگەڕایەوە ماڵەوە و بێسەروشوێنە
کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن
دوای وەرگرتنەوەی نمرەی تاقیکردنەوەکان نەگەڕایەوە ماڵەوە و بێسەروشوێنە
964+
شۆڕش قادری
لە سلێمانی مێردمنداڵێک لە دوێنێوە لەماڵ چووەتە دەرەوە و دوای وەرگرتنەوەی نمرەی تاقیکردنەوەکان نەگەڕاوەتەوە، کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن.
سائر هادی خاڵی ئەو مێردمنداڵە بە 964ـی وت، “خوشکەزاکەم ناوی بەرهەم بەختیارە و تەمەنی 16 ساڵە، دوێنێ سێشەممە 24.6.2024 دوای ئەوەی نمرەی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە، نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و بێ سەروشوێنە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مێردمنداڵە باڵای بەرز و زەعیفە، قات و بیجامەیەکی رەشی لەبەردایە و ماڵیان لە گەڕەکی برایم ئەحمەدە، هەر کەس زانیاری لەسەری هەیە با پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکات. (07725252679)
964 لەسەر داوای کەسوکاری وێنەی ئەو مێردمنداڵە بڵاودەکاتەوە، وەک هاوکارییەک بۆ دۆزینەوە و پەیدابوونی.