لە ناوچەی پیشەسازی باکور

لە هەولێر سێ دوکان و ئۆتۆمبێلێک سووتان

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە ناوچەی پیشەسازی باکور لە هەولێر سێ دوکان و ئۆتۆمبێلێک سووتان، لەئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و کوژاوەتەوە.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئەو سێ دوکانەی سووتاون، دوکانی چاککردنەوەی فیول پەمپ و باغەچی و گزۆزچی بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا ئاگرێکی بچووک لەناو دوکانی چاککردنەوەی فیول پەمپەکە سەریهەڵداوە و دواتر تەشەنەی سەندووە و ئەو دوو دوکانەی دیکە و ئۆتۆمبێلێکیش سووتاون.

ئەو شایەتحاڵە وتیشی، دوای سەرهەڵدانی ئاگرەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنە رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى هەولێر ئاگرکەوتەوە

لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى هەولێر ئاگرکەوتەوە

رێستۆرانتێک لە ناوجەرگەى هەولێر ئاگرى گرت

رێستۆرانتێک لە ناوجەرگەى هەولێر ئاگرى گرت